لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار کۆبوونەوەی لەگەڵ دایبابی گوڵەکانی ژیار ئەنجامدا.
لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار کۆبوونەوەی لەگەڵ دایبابی گوڵەکانی ژیار ئەنجامدا.
ڕۆژی سێشەممە 11/4/2024 بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار هەستا بەڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دایک و باوکی خولی هاوینەی ( گوڵەکانی ژیار) بەئامادەبوونی بەرپرسی لق( م. یحیی عبداللە) کە وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، ( م. عدنان نوری) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بابەتێکی پێشکەشکرد کەتیایدا جەختی لەسەر ڕۆڵی دایک و باوک لەپەروەردەکردنی منداڵدا کردەوە ، هەروەها هەڵبژاردن و هاندانی منداڵەکانیان لەخولە پەروەردەییەکاندا.
لەکۆتایشدا سەرنج و پێشنیاری ئامادەبووان وەرگیرا لەخەمخواردنی دین و ژینی جگەرگۆشەکانیان.
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیـار