دەستەی خورماڵی ژیار بەشداریکرد لە بۆردى پەروەردەیی ژیار.

دەستەی خورماڵی ژیار بەشداریکرد لە بۆردى پەروەردەیی ژیار.


ڕۆژی شەممە بەرواری 1/6/2024 مامۆستایانی وانە پەروەردەییەکانی لقی هەڵەبجەو هەردوو دەستەی خورماڵ و سیروانی ژیار بەئامادەبوونی (پ.د. خالید موحەمەد ساڵح) سەرۆکی ژیار، (م. یاسین ئەحمەد زەنگەنە) بەرپرسی بەشی پەروەردە، (م. خەلیل حەسەن) ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی، (م. بەختیار ستار) ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی، (م. عەدنان نووری) ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و بۆردی پەروەردەیی، لەبنکەى سەرەکى لەشارى سلێمانى بەشدارییانکرد لەخولێکی پەروەردەیی لەسەر (پرۆگرامی پەروەردەیی تایبەت بەخولەکانی ژیار) 

لەکۆتایی خولەکەدا بەگفتوگۆیەکی کراوە ڕاوسەرنجی بەشداربووان خرایە ڕوو کەلەلایەن (م. گوڵاڵە ڕەزا)، (م. یاسین زەنگەنە)، (م. ئەکبەر غەریب)، (م. بەختیار ستار)ەوە بەڕێوەچوو.