مامۆستایانی گوڵەکانی ژیاری دەستەی خورماڵی ژیار بەشداریان کرد لە خولێکی دوو ڕۆژەیی کە لەلقی هەڵەبجەی ژیار سازکرا.

مامۆستایانی گوڵەکانی ژیاری دەستەی خورماڵی ژیار بەشداریان کرد لە خولێکی دوو ڕۆژەیی کە لەلقی هەڵەبجەی ژیار سازکرا.


لقی هەڵەبجەی ژیار بەشی پەروەردە خولێکی دوو ڕۆژەیی سازکرد بۆ مامۆستایانی گوڵەکانی ژیاری (لقی هەڵەبجە، سەید سادق، دەستەی سیروان و خورماڵ).

ڕۆژی سێشەممە 3/6/2024 دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز (م.گوڵان حەمەئەمین)ەوە پێشکەشکرا دەربارەی (پرۆگرامی گوڵەکانی ژیارو شێوازی وتنەوەی پرۆگرامەکە)، سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (د.ئارام خەسرەو)ەوە پێشکەشکرا بە ناونیشانی (بارهێنان و دروستکردنی کەسایەتی منداڵ)، ڕۆژی چوارشەممە 5/6/2024 سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز (د. بەختیار تاڵەبانی)یەوە بەناونیشانی (هەڵە باوەکانی مامۆستا بەرامبەر قوتابییان)، سیمیناری دووەم لەلایەن (م.خەبات حسین)ەوە پێشکەشکرا بەناونیشانی (ڕۆڵی مامۆستایانی باخچەو بنەڕەتی لەپەروەردەی قوتابییاندا)، سیمیناری سێیەم لەلایەن (م.فەیسەڵ ئیبراهیم)ەوە پێشکەشکرا بەناونیشانی (پێشگریمانە ئەخلاقییەکانی پەروەردەو فێرکردن). 

 لەکۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی خولەکە.


ڕاگەیاندنی دەستەی خورماڵی ژیار .