دەستەی خورماڵی ژیار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

دەستەی خورماڵی ژیار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا 


ڕۆژى چوارشەممە (١٢-٦-٢٠٢٤) دەستەی خورماڵی ژیار لە دەستپێکی خولى پەروەردەیی وەرزی هاوینی گوڵەکاندا یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ دایبابانی گوڵەکانی ژیاردا ئەنجامدا. له کۆبوونەوەکەدا سەرەتا لەلایەن بەڕێز (م. شەیدا سەمین)ەوە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە و پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی دەستەوە (م. غەریبە موحەممەد) خوێندرایەوەو  هەروەها لەلایەن (م. مژدە حەمەخان)ەوە کورتەیەک لە مەنهەج و خشتەی نوێی وانەکانی قوتابیان خرایەڕوو وە دواتر لەلایەن ڕاهێنەری پەروەدەیی (م. عەدنان نووری)ەوە سیمینارێک دەربارەی (ڕۆڵی دایک و باوکان لە پەروەردەیەکی دروستی منداڵەکانیان) پێشکەشکرا و لە کۆتایشدا بە گفتوگۆیەکی کراوە لەلایەن مامۆستایانی دەستەوە ڕاو سەرنج و پێشنیاری دایک و باوکان بەرز نرخێنرا.


بەشی ڕاگەیاندنى

دەستەی خورماڵی ژیار