لیژنەی باڵای ژیار سەردانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیاریان کرد.
لیژنەی باڵای ژیار سەردانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیاریان کرد.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 4/6/2024 لیژنەی باڵای ژیار سەردانی لقی هەڵەبجەی شەهیدو هەردوو دەستەی خورماڵ و سیروانیان کرد ، کە لیژنەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (پ.د. خالد محمد صاڵح) سەرۆکی ژیار، (د. شێرزاد عبدالوهاب) (د. محمد سینەمۆکی) جێگری سەرۆکی ڕێکخراو و (د. خالد گەردی) بەرپرسی گشتی بەشی زانستی (د. کامل شارباژێڕی) بەرپرسی بەشی کارگێڕی ژیار.
وە لەلایەن بەرپرس و بەشێک لە کارگێڕانی لق و بەرپرس و بەشێک لە ئەندامانی دەستەکانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا ، وە مەبەست لە سەردانەکە ئاگاداری بوون بوو لە کار و چالاکی و بەدواداچوونی کارەکانی لقی هەڵەبجەی شەهیدو هەردوو دەستەی سیروان و خورماڵی ژیار
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار