لقی هەڵەبجەی ژیار، ڕێکخراوی (هەمیشە بۆ پەروەردەو خزمەت)ی بەسەرکردەوە.
لقی هەڵەبجەی ژیار، ڕێکخراوی (هەمیشە بۆ پەروەردەو خزمەت)ی بەسەرکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۲/٥/٢٠٢٤ شاندێکی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرۆکایەتى بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لق و شاندى یاوەرى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى لق سەردانی ڕێکخراوی (هەمیشە بۆ پەروەردەو خزمەت)یان کرد، و لەلایەن بەڕێز: (م. علی صاڵح) بەرپرسی ڕێکخراو و بەشێک لە کارگێڕان و ئەندامانى ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا. سەردانەکە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەبوونى هەماهەنگى زیاتر بوو، هەروەها پێکەوە پێشنیاری کار و چالاکی هاوبەش و نوێیان کرد، کە لە سنوورى هەڵەبجەدا ئەنجام بدرێن.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار..