لە لقی هەڵەبجەی ژیار خولی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) کۆتایهات.
لە لقی هەڵەبجەی ژیار خولی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) کۆتایهات.
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 19/5/2024 بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەئامادەبوونی بەڕێزان: (م. عدنان نوری) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار، (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ژیار، (م. مەریوان محمد) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کوردی، هەروەها ژمارەیەک لەئەندامانی لقی هەڵەبجەی ژیار کۆتایی بەخولی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) هێنا.
لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە فێرخوازانی بەڕێز و سوپاس و پێزانینیش بەخشرایە مامۆستایانی ماندونەناسی خولەکە.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.