دەستەی سیروانی ژیار کۆبوونەوەی دایبابان ئەنجامدەدات
دەستەی سیروانی ژیار کۆبوونەوەی دایبابان ئەنجامدەدات
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٧/٢٠٢٤ بەشی پەروەردەی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کۆبوونەوەی دایبابان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن فێرخواز ئەوین ئیبراهیم دەستیپێکرد.
پاشان م.ئەکبەر غەریب ڕاهێنەری پەروەردەیی بابەتێکی دەربارەی ڕۆڵی دایباب و گرنگی ڕێکخراوەکان لە پەروەردەی منداڵدا پێشکەش کرد.
دواتر لەلایەن م.ئەحمەد سیروانی بەرپرسی دەستەی سیروان کۆمەڵێک ڕێنمایی پێشکەش بە دایبابان کرا.
لە کۆتایدا سەرنج و ڕەخنەی دایبابان وەرگیرا و بەرپرسی دەستە بەڵێنیدا کار لەسەر سەرنج و ڕەخنەکان بکەن.