شاندى باڵاى ژیار لقى ڕاپەڕینى ژیارى بەسەرکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2-7-2024 لقی ڕاپەڕینی ژیار بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و جێگری لق و ئەندامانی ئەنجومەنی لق پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای ژیار.
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و د. موحەممەد سینەمۆکی جێگری سەرۆک و بەرپرسى بەشی بانگەواز و د. سەباح ڕەسوڵ شارستێنى بەرپرسى بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و حاجی بەختیار جێگری بەرپرسی گشتیی بەشى دارایی ژیار.
جێگەى باسە مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنى کاروبارەکانی لق و بەشەکان بوو لە بەڕێوەچوونى پرۆژە و پێشنیارکردنى چالاکى نوێ و هاوچەرخ لە سنوورەکەدا.