لقی پشدەری ژیار پێشوازی لە شاندێکى باڵای ژیار دەکات
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2-7-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 25-12-1445 کۆچی کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لقی پشدەری ژیار بەئامادەبوونی بەرپرسی لق و جێگری لق و ئەندامانی ئەنجوومەنی لق، زۆر بەڕێزەوە پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای ژیار بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کار و چالاکیەکانی لقی پشدەر، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و د. موحەممەد سینەمۆکی جێگری سەرۆک و بەرپرسى بەشی بانگەواز و د. سەباح ڕەسوڵ شارستێنى بەرپرسى بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و حاجی بەختیار جێگری بەرپرسی گشتیی بەشى دارایی ژیار).
جێگەى باسە مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنى کاروبارەکانی لق و بەشەکان بوو لە بەڕێوەچوونى پرۆژە و پێشنیارکردنى چالاکى نوێ و هاوچەرخ لە سنوورەکەدا، هەروەها شاندەکە گوێى لە پێشنیار و ڕا و سەرنجى لقى پشدەر گرت و هیواى سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.