لقی پشدەری ژیار بەشداری لەخولێکی کارگێڕی کرد

ڕۆژی شەممە 29/6/2024 لقی پشدەری ژیار بەشداری کرد لەخولێکی (کارگێڕی) بۆسەرجەم لق و دەستەکانی ژیار لەبنکەی سەرەکی شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەرپرسی بەشی کارگێڕی بەڕێز (پ.ی.د. کامل شارباژێڕی) کرایەوە، کە چوار سیمیناری تێدا پێشکەشکرا بەم شێوازەی خوارەوە:


١- چۆن دەبیتە کارگێڕێکی سەرکەوتوو (د.كامل شارباژێڕی).

٢- بنەماکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن (سۆران عزت).

٣-هەڵە کارگێڕییەکان لەبواری بەڕێوەبردندا (پ.ی.د. بەختيار تاڵەبانی).

٤- ڕۆڵ و خەسڵەتەکانی بەڕێوەبەرو سەرکردەی کارگێڕی سەرکەوتوو (م. مەريوان عەلى عارف).


دەسخۆشیمان هەیە بۆ ڕێکخەرانی ئەم سیمینارانە چونکە دەبنەهۆی بەرەوپێشبردنی کارە کارگێڕییەکانی لق و دەستەکان .