لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێکی سازکرد
لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێکی سازکرد.
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2/6/2024 لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵسا بەسازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز(مامۆستا شادية سعدالله عبدالله )مامۆستای زانکۆ
لەژێر ناونیشانی(چۆنیەتی بەڕێوەبردنی زانست لە کتێبخانەکان و سەنتەری زانیارییەکان) بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی کتێبخانەکانی سنوری قەزا چەمچەماڵ، لە سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر کێشەو گرفتەکانی کتێبخانەکان و پەراوێز خستنی و، چارەسەرەکان خرانەڕوو ، هەر لەدرێژەی سیمینارەکەدا ئامادەبووان سەرنج و پرسیارەکانیان خستەڕوو.