ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ئاهەنگی کۆتایی خولی پەروەردەی منداڵان بەڕێوە ده‌بات

ڕۆژی چوارشەم بەرواری 6/7/2022 ئینستتیوتی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی خولی پەروەردەی منداڵان، ئاهەنگێکی سازکرد.
سەرەتای قۆناغی دووەم لە 29/4/2022 دەستی پێکرد و لە کۆرسەکەدا سێ وانە خوێندران:
(تەفسیر، فەرموودە، ئادابە ئیسلامییەکان).
شایانی باسە ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایانی بەڕێزی خولەکە بەڕێوەچوو، وە چەندین وتارو چالاکی بەو بۆنەوە ئەنجامدرا.
ڕاگەیاندنی لقی ڕاپەڕین.