لقی چەمچەماڵ/ بەشی پەروەردە / مناڵان بە بۆنەی کۆتایی هێنان بە خولی (زستانەی کچان )

ڕێکخراوی ژیار لقی چەمچەماڵ/ بەشی پەروەردە / مناڵان

بە بۆنەی کۆتایی هێنان بە خولی (زستانەی کچان  ) کە ٣٤ قوتابی بەشداری کردبوو لە بەرواری ٢٣/١٠ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ کۆتایمان بە خولی زستانە هێنا ،ئاهەنگێکیان سازکرد
سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن  بەشداربووی خولەکەمان
پاشان لەلایەن م. محمد سەنگاوی بەرپرسی لق باسێکی بە پێزی دەربارەی فێربون و هەوڵدان لە زانستی شەرعی لە سەرەتای تەمەن و گەورەی و پیرۆزی ئەو ڕێبازە کرد کە بەشداربوان گرتویانە بەر
دواتر م.ئاشتی  چەند وتەیەکی  پێشکەش بە بەشداربوام  کرد بۆ بەردەوام بوون و هاندان تێیدا دەسخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی پەپولە جوانەکان و خانەوادەکانیان کرد.. لە کۆتایدا  بڕوانامە پێشکەش بە بەشدار بووانی خولەکە و دیاری و سوپاس دەستخۆشی ئاڕاستەی مامۆستایانی ماندوو نەناسی خولەکە کرا  .