ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دیداری کتێب بۆ کتێب دۆستان ساز دەکات.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 4/ 7/ 2022 لە درێژەی چالاکییەکانیدا لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار لە شاری ڕانیە (26)ەمین دیداری کتێبی سازکرد.
لە دیدارەکەدا خوێندنەوەو گفتوگۆی کتێبی (وتاری ئاینی لە نێوان چەقبەستوویی و نوێبوونەوەدا) لە نووسینی بەڕێز مامۆستا هەمزە سەعید شەشۆیی ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکەدا سەرەڕای نرخاندن و هەڵسەنگاندنی کتێبەکەو دەستخۆشی لە نووسەر، قسە لەسەر خاڵە لاوازو بەهێزەکانی گوتاری ئاینی لە هەرێمی کوردستان کرا.
دیدارەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندو بەکۆمەڵێک سەرنج و پێشنیار بۆ نووسەری کتێب کۆتایی پێهات.
دیداری کتێب لە دەستە بژێرێکی ئەکادیمی و مامۆستاو زانایان و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و خوێنەران پێکهاتووە و هەرجارەی کتێبێک دەبێتە تەوەری دیدارو گفتوگۆ.