لقی چەمچەماڵ/ بەشی ئافرەتان کۆتایی هێنان بە خولی (نەهێشتنی نەخوێندەواری
ڕێکخراوی ژیار لقی چەمچەماڵ/ بەشی ئافرەتان
بە بۆنەی کۆتایی هێنان بە خولی (نەهێشتنی نەخوێندەواری ) کە ژمارەیەک ئافرەت لەماوەکانی ڕابردوودا بەشدار بوون ،ئاهەنگێکیان سازکرد
سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و
پاشان لەلایەن م. محمد سەنگاوی بەرپرسی لق باسێکی لەوبارەیەوە و گرنگی خوێندن و فێربوون لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پێشکەش کرد و
دواتر م. پەروەر چەند وتەیەکی بە پێزی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .. لە کۆتایدا دیاری و بڕوانامە پێشکەش بە بەشدار بووانی خولەکە و سوپاس دەستخۆشی ئاڕاستەی مامۆستایانی کرا