لقی چەمچەماڵی ژیار سەردانی سەنتەری نوری حیکمە یانکرد
شەوی سێ شەممە بەرواری 2024/2/13 وەفدێکی لقی چەمچەماڵی ژیار پێکهاتبون لە بەڕێزان بەرپرسی لق وم. بێستون و م. مریوان و م. بێوار و بەمەبەستی پیرۆزبایی هە ماهەنگی زیاتری نێوان ڕێکخراوەکان سەردانی لقی چەمچەماڵی سەنتەری نوری حیکمە یانکرد لەلایەن بەرپرسی لقی نوری حیکمەو ئەندامانی لقەکەیانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو لە دانیشتنێکی دۆستانەو برایانەدا لقی چەمچەماڵی ژیار پیرۆزبای هەواری نوێیان لێکردن و سوپاسی پێشوازی گەرمیان کردن و هەردوولا جەختمان لەسەر کاری ڕێکخراوەیی و پەروەردەی تاک و خزمەتی کۆمەڵگە کردەوە