لقی ڕاپەڕینی ژیار دەستپێکی خولی هاوینە.

ڕۆژى یەکشەممە 9/06/2024 دەستپێکی خولی هاوینەی منداڵان بە پرۆگرامێکی نوێوە کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری پەروەردەوە دانراوە.
جێى باسە ئەم خولە تایبەتە بەو منداڵانەى کە تەمەنیان لە نێوان (6 بۆ 15) ساڵاندایە و بابەتەکانی خول بریتین لە: قورئانی پیرۆز - فێربوونى تەجوید  - بیروباوەڕی ئیسلامیی – پەروەردەی منداڵ – فیقهی تایبەت بە ئاستە جیاوازەکان - فێربوونی زمانی ئینگلیزی- پێشبڕکێ و یاری و هەروەها گرنگی ئەدرێت بە لایەنی گەشەپێدانی مرۆیی منداڵان.