بەژداریکردنی ستافی مامۆستایانی پەروەردەیی لقی سۆرانی ژیار لەخولێکی یەک ڕۆژەی بۆردی پەروەردەیی ژیار...

بەژداریکردنی ستافی مامۆستایانی پەروەردەیی لقی سۆرانی ژیار لەخولێکی یەک ڕۆژەی بۆردی پەروەردەیی ژیار...
بۆردى پەروەردەیی ژیار خولێکى یەکڕۆژەى بۆ پەروەردەکارانى ژیار کردەوە..
دوێنێ شەممە 01/06/2024 بۆردی پەروەردەیی ژیار لە بنکەى سەرەکى لەشارى سلێمانى خولێکی پەروەردەیی لەسەر پرۆگرامی پەروەردەیی تایبەت بە خولەکانی ژیار بە بەشداری نزیکەی 200 پەروەردەکار لەسەر ئاستی لق و دەستەکانی کردەوە.
سەرەتا بەڕێز پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر بۆردی پەروەردەیی و کەرتی پەروەردە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر بەڕێز م. یاسین ئەحمەد زەنگەنە بەرپرسی بەشی پەروەردە لە سیمینارێکدا ناوەڕۆکی پرۆگرامی پەروەردەیی تایبەت بە ژیار بۆ بەشداربووان شییکردەوە. دواتر سیمیناری دووەم لەسەر شێوازی وتنەوەی پرۆگرامە پەروەردەییەکە لەلایەن م. خەلیل حەسەن ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی خرایەڕوو. پاشان سیمیناری سێیەم لەلایەن م. بەختیار ستار ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی لەسەر تەکنیکی بەڕێوەبردنی پۆل پێشکەشکرا. لە پرۆگرامی پاش نیوەڕۆشدا مامۆستا عەدنان نووری ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و بۆردی پەروەردەیی سیمینارێکی لەسەر کاراکتەری پەروەردەیی پێشکەشکرد.
لە کۆتا بڕگەی خولەکەدا بۆردی پەروەردەیی گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ ئامادەبووان سازکرد کە لەلایەن م. گوڵاڵە ڕەزا و م.یاسین زەنگەنە و م. ئەکبەر غەریب و م. بەختیار ستارەوە بەڕێوەبرا، پاشان ڕاو سەرنجى بەشداربووان لەسەر پرۆگرامى پەروەردەیی و ناوەڕۆکى سیمینارەکان وەرگیرا.
بەشى ڕاگەیاندنى ژیار