لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ مامۆستایانی خولەکانی منداڵان سازدەکات

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 5-6-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 27-11-1445 کۆچی، لقی پشدەری ژیار بە هاوبەشی پەیمانگای لێزان، سیمینارێکی سازکرد بۆ بەڕێز(مامۆستا محمد گەزۆ) سەرپەرشتیارو ڕاهێنەری پەروەردەیی بۆ مامۆستایانی ژیارو لێزان بەهاوبەشی لەژێر ناوی (کارامەییەکانی مامۆستا بۆ بەڕێوەبردنی پۆل).

شایانی باسە ژمارەیەکی باش مامۆستا لەهەردوولا تیایدا ئامادەبوون بەهەردوو ڕەگەزەوە، نزیکەی (2)سەعاتی خایاند.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر.