لقی پشدەری ژیار دوازدەهەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 2-6-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 25-11-1445 کۆچی، کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە دوازدەی لقی پشدەری ژیار بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق وجێگرەکەیی و ئەندامانی ئەنجومەنی لق کە پێکهاتبوون لە سێ براو پێنج خوشک.
سەرەتا لەلایەن کارگێڕی لقەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی مانگی پێشوو کراو پاشان بەرپرسی لق بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکردو وتەی خۆی پێشکەشکرد و دەست خۆشی و پێ زانینی ئاڕاستەی هەموو ئەو براو خوشکانە کرد، کەماندوو نەناسانە هەستاون بە ئەوکارو چالاکیانەی کە لەمانگی ڕابردوودا کردوویانە، دواتر هەر یەکە لەئەندامانی ئەنجومەنی لق قسەو تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو، دواتر هەندێ بابەت باسکران و بڕیاریان لەبارەوە دران وەک:
۱-ئامادە سازی خۆئامادەکردن بۆ خولی منداڵانی هاوینە بەناوی (ئەکادیمیای منداڵان بۆ پەروەردەو فێرکردن) .
٢-سازدانی چەند سیمینارێک بۆ مامۆستایانی ئەکادیمیای منداڵان.
٣-ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی ئاڵقەی مانگانەی (ئاسوودەیی ڕوح).
4-ئەنجامدانی سیمینارێک بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیەوە.
لەگەڵ چەندین چالاکی ترو بڕیاری نوێ، شایانی باسە کۆبونەوەکە زیاتر لەکاتژمێرو نیوێکی خایاندوو، پاشان کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرا.
#بەشی_ڕاگەیاندنی_لقی_پشدەر