لقی ڕاپەڕینی ژیار ئەنجامدانی گەشتێک بۆ فێرخوازانی ئەکادیمیا.

ڕۆژی یەک شەممە (٢/٦/٢٠٢٤) بەشی زانستی لقی ڕاپەڕینی ژیار ھەستا بە ئەنجامدانی گەشتێک تایبەت بە خوێندکارانی ھەردوو  ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان و بانگخوازان بۆ (دۆڵی شاورێ) کە تیایدا چالاکی پرسیار و وەڵام و پێشبڕکێی ئایینی لە نێوان گروپەکاندا ئەنجامدرا و خەڵات بەخشرا  بە سەرکەتووان ، شایەنی باسە خوێندکاران دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە گەشتانە