لقی ڕاپەڕینی ژیار ئەنجامدانی دیداری کتێب.
ڕۆژی شەممە 1-6-2024 لە لقی ڕاپەڕینی ژیار پڕۆژەی دیداری کتێب بەبەشداری ژمارەیەک خوێنەری بژاردەی شاری ڕانیە بەڕێوەچوو،
لە دیدارەکەدا خوێندنەوەو گفتوگۆی کتێبی (قوانین النهضة) کرا، لە نووسینی (جاسم سلطان) کە کتێبی دووەمە لە زنجیرە کتێبی (مشروع النهضة سلسة أدوات القادة).
شایەنی باسە دیداری کتێب چالاکییەکی بەردەوامی لقی ڕاپەڕینی ژیارە، لە ساڵی (2017 )وە بەردەوامە و پۆلێک لە نوسەر و خوێنەر و ڕاگەیاندنکار، لە مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانکۆ تێیدا بەشدارن، هەر جارەو خوێندنەوە بۆ کتێبێک دەکەن و دەیکەن بە تەوەری گفتوگۆ.