لقی هەڵەبجەی ژیار کۆتایی بە وانەی تەفسیری (سورەتی النساء و ئەحکامەکانی) هێنا.
ڕۆژی چوارشەممە مێژووی ۱/٥/۲۰۲٤ بەشی ئافرەتانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی هێنا بە وانەی هەفتانەی بەردەوامی تەفسیری (سورەتی النساء و ئەحکامەکانی)، کە لەلایەن مامۆستای شارەزاو مۆڵەتپێدراوی زانستە شەرعییەکانەوە (م. شەرمین عومەر عەلی) وترایەوە، و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی سنوورەکە بەشداری خولەکە بوون.
ئومێدی سەرکەوتن بۆ مامۆستای بەڕێزو فێرخوازە بەڕێزەکان دەخوازین.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.