دووەمین بەهارە گەشتی دەستەی خورماڵی ژیار ئەنجامدرا.



ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٨/٥/٢٠٢٤ دەستەی  خورماڵی ژیار دووەمین بەهارە گەشتی تایبەت بە ئافرەتان  ئەنجامدا ، یەکەمین گەشت بۆ خوێندکاران و فێرخوازە منداڵەکان ئەنجامدرا ئەمڕۆش دووەمین بەهارە گەشتی بۆ ئەفرەتان ئەنجامدا بۆ هاوینە هەواری (مێشلە)لە هەورامان.

وە وانەی گشتی خوێندرا لەلایەن مامۆستا (عدنان نوری) و شایەنی باسە وتارێکی تایبەت بە خوشکان پێشکەشکرد ،وە خوشکان کاتێکی ئیمانی و خۆشیان بەسەربرد سوپاسی ئەم جۆرە گەشتانەیان کرد کە ئەنجامبدرێن.


بەشی ڕاگەیاندن 

دەستەی خورماڵی ژیار