ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر دوو سیمینار ساز دەکات.
لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار دوو سیمینار ساز دەکات.
ڕۆژی شه‌ممه 25/6/2022 لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی دوو سیمینار بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كان و په‌یمانگه‌ی ئیبن صلاحی لقی هه‌ولێر.
شایانی باسە سیمیناری یه‌كه‌م لەلایەن بەڕێز (د. كەريم ئەحمەد) پێشكه‌شكراو كتێبی (ڕۆڵی ڕیوایه‌ته‌كانی فه‌رمووده له تێگه‌یشتن له قوڕئان)ی ناساند، كه به‌ڕێزیان نوسه‌ری كتێبه‌كه‌ن، پاشان سیمیناری دووه‌م (د. عیماد گوانى) بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به ناونیشانی ( ئه‌وه‌ی پێویسته له فه‌رموده بزانرێت).
له كۆتاییدا بە پرسیار‌و بەشداری ئامادەبووان کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا.
ڕاگەیاندنی لقی هەولێر