ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ئامادەی ئاهەنگی لەبەرکردنی سوورەتی نوور بوو.
ڕۆژی هەینی بەرواری 24/6/2022 بەڕێز خاتون عبداللە هەمزە ئەندامی لقی سلێمانی و بەرپرسی هەڵسەنگاندن و بەدواداچون وەکو نوێنەری ئینستتیوتی ژیار بەشداریانكرد لە ئاهەنگی لەبەرکردنی سورەتی نوور کە لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجامدرابوو بۆ 36 قوتابی و فێرخواز.
جێی باسە لەم ئاهەنگە قەشەنگەدا بەڕێزان م. تریفە جەلال و م. محمد چیمەنی وتاریان تێدا پێشکەش کردو پاشان لەلایەن گروپی بێخوود چەندین سروودو پەخشانە شیعر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
شایانی باسە ئەم ئاهەنگە لەلایەن ڕێکخراوی هیوای هەموان سازو ئامادە کرابوو، وە بڕیارە دەرچووانی یەکەم خەڵاتەکەیان سەفەری ماڵە پیرۆزەکەی خودا بێت.
وە لەلایەن کەناڵەکانی پەیام و ئێن ئاڕتی چوار بایەخی گرنگ بەم ئاهەنگە درا.