لقى هه‌ولێر ئاهه‌نگی ده‌رچوونی بۆ ئه‌كادیمیاكانی ئه‌نجامدا.
لقى هه‌ولێر ئاهه‌نگی ده‌رچوونی بۆ ئه‌كادیمیاكانی ئه‌نجامدا.
رۆژی شه‌ممه 18/5/2024 لقی هه‌ولێری ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پێنجه‌م خولی ئه‌كادیمیاكانی ئه‌نجامدا كه بریتین له هه‌رسێ ئه‌كادیمیای: (ئەکادیمیای ئیبن سەلاحی شارەزووری بۆ فەرموودە و زانستەکانی) و (ئەکادیمیای پێگەیاندنی بانگخوازان) و (ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعیەکان) هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرا به به‌شداربووانی خوله‌كانی ( پسپۆڕی تەفسیر ) و ( پسپۆڕی بیروباوەڕ و هزری ئیسلامی ) و ( خولى زستانەی منداڵان)، هه‌روه‌ها سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرا به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا هاوكاری ژیار بوون له كار و باره‌كانیدا.
شايانى باسه چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناودار و بانگخوازی شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون .
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار