یەكەم كۆبونەوەی مامۆستایانی پەروەردەیی


ئەمڕۆ ڕێكەوتی 20-5- 2024 بەسەرپەرشتی لێپرسراوانی هەردووك بەشی پەروەردە وئافرەتانی لقی سۆرانی ژیار ،بەمەبەستی ئامادەكاریەكان بۆدەست پێكردنی یەكەمین وەرزی هاوینەی خولی پەروەردەیی منداڵان ونەوجەوانان لەگەڵ بەشێك لەمامۆستایانی خولی پەروەدەیی كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا..


شایەنی باسە لەكۆبونەوەكەدا بەچڕ وپڕی باس لەئامادەكاریەكان و پلان وبیرۆكەی نوێ كرا ،بەمەستی ئەوەی بتوانرێ یەكەمین وەرزی خولەكە بەباشترین جۆری ئەنجامبدرێ ، هەروەها هەر لەدرێژەی كۆبونەوەكە باس لەوەكرا كە مامۆستایان بەژداری پێبكرێن لەكۆبونەوە وخولێكی پەروەردەیی لەشاری سلێمانی بۆمەبەستی زیاتر ئاشنابوونیان بەڕێكارەكانی تایبەت بەخولەكان...