لقی پشدەر ئاهەنگی دەرچووانی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکانی ئەنجام دا.
ڕۆژی شەممە بەرواری11-5-2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 2-11-1445 کۆچی، ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان لە لقی پشدەری ژیار بە ئامادەبوونی بەڕێزان: د. شێرزاد عەبدولوەهاب جێگری سەرۆکی ژیار و د. خالید گەردی بەرپرسی بەشی کاروباری زانستیی و بەرپرسی لق و سەرجەم مامۆستایانی ئەکادیمیا، ئاهەنگی دەرچووانی بۆ پۆلێک خوێندکاری ئەنجامدا، کە سه‌ره‌تا به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ئاهه‌نگه‌كه ڕازێنرایه‌وه، پاشان هەریەكه لە به‌ڕێزان (د.خالید و د. شێرزاد) و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیا و بەرپرسی لق وتەیان پێشكه‌ش كرد، دواتر بڕوانامه‌و خه‌ڵات به‌خشرایه خوێندكارانی ده‌رچوو و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان بۆ نانی نیوه‌ڕۆ لە لق بوون، خوێندكاره ده‌رچووه‌كان زۆر دڵخۆش بوون به هه‌بوونی ئه‌م ئه‌كادیمیایه.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.