ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی سیمیناری هۆشیاری تەندروستی ساز دەکات.
ئینستتیوتی ژیار سیمیناری هۆشیاری تەندروستی ساز دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە 2022/6/22 لە درێژەی چالاکییەکانیدا لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار سیمیناری هۆشیاری تەندروستی بەناونیشانی (خۆپارێزی لە پەتای کۆلێرا) بۆ منداڵانی خولی پەروەردەیی هاوینەی (ژیار و گوڵەكانی ژیار) ساز کرد، شایانی باسە سیمینارەکە لەلایەن "شێنێ صلاح الدین" هاوکاری ڕێکخراوی زاد پێشكەش كراو بەشێکی زۆر لە گوڵەکانی ژیار ئامادەی ئەو سیمینارە بوون.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی.