لقی سۆرانی ژیار بەشداربوانی پێشبڕکێی نووری خەڵات کرد.

لقی سۆرانی ژیار بەشداربوانی پێشبڕکێی نووری خەڵات کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 1-5-2024 لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا بەشداربووانی (پێشبڕکێی نوور بۆ لەبەرکردنی قورئان) خەڵات کرد.
پێشبرکێیەکە لە مانگی ڕەمەزان بە بەشداری 13 بەشداربوو بەڕێوەچوو، بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی پسپۆر تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا ، رۆژی چوارشەممەش سەرجەمیان خەڵات کران.
لە سەرەتای مەراسیمەکە م. یاسین موحەممەد سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوە بە وتارێک لەمەڕ بابەتی خوێندن و لەبەرکردنی قورئان و سوودەکانی بۆ مرۆڤی موسڵمان بۆ بەشداربووان دوواو لە کۆتایشدا بەشداربووان لەلایەن لقی سۆرانی ژیارەوە خەڵاتی شایستەیان پێبەخشرا.