گەشتی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب-هەولێر
گەشتی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب-هەولێر
ڕۆژی شەممە 20ی4ی2024 لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی هەردووک بەشی پەروەردە وئافرەتانی لقی سۆرانی ژیار و لەچالاکیەکی تەواو جیاواز و گرینگ هەلسان بەڕێکخستنی گەشتێک بۆ 27 کوڕ وکچی ئیدارەی سۆران .
ئامانج لەگەشتەکە بریتیبوو لە :
ــ دووبارە ئاشناکردنەوەی گەنجان بەخوێندنەوە وگرنگیەکانی.
ــ پیشاندانی ئەو کەشە فراوان و جیاوازەی کە لەپێشانگایە نێودەوڵەتیەکان هەیە .
ــ بێبەش نەبوونی گەنجانی سنورەکەشمان لەو چالاکیە سوود بەخش و دیاری وداشکانە تایبەتەکانی ناوەند و دەزگاکانی کتێب پێشکەشی ئەکەن.
شایەنی باسە بەپێویستی ئەزانی سوپاسێکی تایبەتی هەریەکە لەناوەندەکانی ( تەفسیر ،ئاستانە ،ڕێنوێن ،ڕەها...) بکەین کە بەدیاری و داشکانە تایبەتەکانیان زیاتر هانی بەژداربوانیان دا بۆ خوێندنەوە.
وەهەموو ئەوانەی تریش کە بەهەرجۆرێک هاوکارمان بوون.