لقی پشدەری ژیار سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەکات لە شاری هەولێر.

ڕۆژی سێ شەممە لە بەرواری (23-4-2024) کە هاوکاتە لەگەڵ (15-10-1445) کۆچی لقی پشدەری ژیار گەشتێکی بۆ بەشێک لە ئەندامانی لق ساز کرد، گەشتەکە بە بەرنامەیەکی ڕێکخراو و بە سەرپەرشتی بەڕێز (مامۆستا موحەممەد ئەحمەد مەمەند) بەرپرسی ڕاگەیاندن بوو، گەشتەکە بە مەبەستی سەردانی کردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو لە هەولێر بۆ کڕینی کتێبی خوازراو و بینینی چەندەها دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیاوازی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی، وە چەندین کەسایەتی جیاواز و نوسەر و ڕۆشنبیر و ئاشنابوون بە دابوونەریت و ئەدەب و کلتووری گەلان، لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێبەوە.

شایانی باسە گەشتەکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستی پێکرد بۆ پێنجی ئێوارە گەڕاینەوە.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.