دەستەی خورماڵی ژیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (توێشوی قیامەت).



ڕۆژی سێشەممە بەروارە 26/3/2024 دەستەی خورماڵی ژیار هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (دکتۆر هاشم عمر) بە ناونیشانی (توێشوی قیامەت) ، لە سیمینارەکەدا باسی:

1. ڕەحم و بەزەیی خودای گەورە.

2. وەسیەتەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەر بێت).

3. چۆنیەتی مامەڵەکردنی منداڵ بەرامبەر دایک و باوک.

4.عیبادەت(پەرستش) کردن.

شایەنی باسە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فێرخوازو مامۆستایان ئامادەبوون ، دەستخۆشیان هەبوو لە پای ئەنجامدانی سیمیناری لەم شێوەیە.


بەشی ڕاگەیاندنی

دەستەی خورماڵی ژیار