ژیار لەهەڵەبجە بەشدارى گفتوگۆیەکى کرد.
ڕۆژى چوارشەممە 2024/2/28 بەڕێز: م. عەدنان نووری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژیار بەشداریی خستنەڕوو و گفتوگۆی ڕاپۆرتی ژمارە (7)ی تایبەت بەکارو پڕۆژەکانی بەشێک لە دەزگە میرییەکانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد.
لەچوارچێوەی پرۆژەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ کارو پرۆژەکانی (دیوانی پارێزگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە) کە بەدەستخۆشیەوە (ڕێکخراوی هەڵوێست) بەپاڵپشتی ڕێکخراوی (NED) لەپارێزگەی هەڵەبجە جێبەجێی دەکات، نوێنەری ژیار بەپێشکەشکردنی سەرنج و تێبینی، ڕاو پێشنیاری خۆیان خستەڕوو.