لقی هەڵەبجەی ژیار کۆتایی بەخولی (گەنجانی ئامانجدار) هێنا.


ڕۆژی شەممە بەرواری 2/3/2024 بەشی گەنجان بەهاوبەشی بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەئامادەبوونی بەڕێزان: (پ.د. خالید موحەمەد ساڵح سەرۆکی ژیار)و (م. عەدنان نووری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی)و (م. یحیی عبداللە بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ژیار) و بەرپرسی هەندێک لە بەشەکانی لق کۆتایی بە خولی گەنجانی ئامانجدار هێنا، کە وانەکان لەلایەن هەریەکە لەبەڕێزان: 

پ.د. خالید موحەمەد ساڵح

پ.د. بەختیار کەماڵ تاڵەبانی

د. عومەر عەلی

م. ئەکبەر غەریب

م. شوکریە ساڵح

م. بڕوا ئەبوبەکر

دەوترانەوە

لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووان.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.