لقی هەڵەبجەی ژیار کۆڕێکی ئیمانی سازکرد.



ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 8/2/2024 بەشی هۆشیاریی خێزانیی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، کۆڕێکی بۆ بەڕێز: (د. شێرزاد عەبدولوەهاب) جێگری سەرۆکی ژیار بەناونیشانی: (لەسەردەمی مۆدێرنەدا چۆن خێزانێکی بەختەوەر بەڕێوەبەرین؟) ئەنجامدا. لەدرێژەی باسەکەدا تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەو بەختەوەری خێزان و بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاو ئەنجامەکانی.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.