لەلقی هەڵەبجەی ژیار خولی گەنجانی ئامانجدار دەستیپێکرد.


ڕۆژی سێشەممە بەرواری 6/2/2024 بەشی گەنجان بەهاوبەشی بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی خولی (گەنجانی ئامانجدار) دەستیپێکرد،

سەرەتا لەلایەن بەرپسی لق بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) تیشکخرایە سەر گرنگی ئەم توێژە لەناو کۆمەڵگەدا هەروەها ئەرکی ژیار لەپەروەردەکردن و پێگەیاندنی گەنجان لە پێشینەی کارەکانییەتی بەتایبەت لە سنووری لقدا.


شایەنی باسە یەکەم وانەی خولەکە لە لایەن بەڕێز: (د. عومەر عەلی) بەناو نیشانی (گەنج لە نێوان خۆی و جیهانی تازەگەریدا) دەستیپێکرد هەتاکو 27/2/2024 بەردەوام دەبێت.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.