لقی سۆرانی ژیار پێشبرکێی نوری بۆ لەبەرکارانی پێنج جوزئی قورئانی پیرۆز بەڕێوەبرد
لە چوارچێوەی چالاکیەکانیدا لقی سۆرانی ژیار و لەمانگی پر بەرەكەتی رەمەزان ڕۆژی هەینی26رەمەزانی 1444 كۆچی بەرامبەر بە 2024/4/5 پێش برکێی نوری بۆ لەبەرکارانی پێنج جوزء لە قورئانی پیرۆز بەڕێوەبرد.
پێش برکێیەکە لەنێوان 13کەس بەڕێوەچوو لەلایەن لێژنەیەکی ئەکادیمی بەشێوەیەکی زارەکی تاقیکردنەوەکە بەبەشداربوان کرا و وابریاریشە لە مەراسیمێک یەکەمەکان خەڵات بکرێن