دەستەی سیروانی ژیار سەردانی کتێبخانەی گشتی سیروان دەکات


ڕۆژی یەک شەممە ٣١/٣/٢٠٢٤ م.احمد سیروانی بەرپرسی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوڕێیەتی شکۆ فەرهاد بەرپرسی بەشی گەنجانی دەستە و پەیوەند محمد سەردانی کتشبخانەی گشتی سیروانیان کرد و لەلایەن هیوا احمد بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە بە وەکالەت پێشوازییان لێکرا. 

لە سەردانەکەدا  دەربارەی دۆخی خوێندنەوە لە شارۆچکەی سیروان و پرۆژەی هاوبەشی دەستەی سیروانی ژیار و کتێبخانەی گشتی سیروان بۆ گەنجانی شارۆچکەکە گفتووگۆ کرا. 

شایانی باسە وەفدی ژیار ژمارەیەک کتێبیان وەک دیاری پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی سیروان کرد.