لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزە ساز دەکات
ڕۆژی هەینی بەرواری 22-3-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (12 ی ڕەمەزانی 1445) کۆچی کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ژیار سیمینارێکی تایبەت بە پۆلی (12) لەژێر ناونیشانی (خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز) بۆ بەڕێز (د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) لە هۆڵی ئامادەیی ڕۆژهەڵات لە قەڵادزێ ساز کرد.
شایەنی باسە (د.بەختیار) زۆر بە وردی باسی چۆنیەتی شێوازی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە و بەدەست هێنانی نمرەی بەرز کرد، وە خوێندکارانی ئامادەبووش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.