لقی ڕاپەڕینی ژیار سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ناوەندی کاراتی ژیاری کرد.
ڕۆژی هەینی 15-3-2024 لقی ڕاپەڕینی ژیار بەئامادەبوونی بەرپرسی لق (م.عبداللە زەنگڵ) وە هەریەک لەبەڕێزان (د.حسێن محمد )بەرپرسی بەشی زانستی، وە(د.مهدی عبدالقادر ) بەرپرسی بەشی گەنجان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی یاریزانانی ناوەندی کاراتی کیوکۆشینی ژیاری کرد لەپای ئەو سەرکەوتنەی کە بەدەستیان هێنا لەپاڵەوانێتی (17 وڵات) لەشاری (ئەهواز -ئێران).