لقی پشدەری ژیار دەیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 5-3-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 248-1445 کۆچی، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە دەی لقی پشدەری ژیار بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق وجێگرەکەیی و ئەندامانی ئەنجومەنی لق کە پێکهاتبوون لە سێ براو چوار خوشک.
سەرەتا لەلایەن کارگێڕی لقەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی مانگی پێشوو کراو پاشان بەرپرسی لق بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکردو وتەی خۆی پێشکەشکرد و دەست خۆشی و پێ زانینی ئاڕاستەی هەموو ئەو براو خوشکانە کرد، کەماندوو نەناسانە هەستاون بە ئەوکارو چالاکیانەی کە لەمانگی ڕابردوودا کردوویانە، دواتر هەر یەکە لەئەندامانی ئەنجومەنی لق قسەو تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو، دواتر هەندێ بابەت باسکران و بڕیاریان لەبارەوە دران وەک:
۱-ئامادە سازی خۆئامادەکردن بۆ خولی منداڵانی هاوینە .
٢-سازدانی سیمینار بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزە.
٣-ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی پڕۆژەی هیواکانی ژیار بۆ بەشی گەنجان و ئافرەتان.
4-وانەی تەفسیری سوڕەتی(النساء)بۆ بەشی خوشکان کە هەفتانەبێ.
لەگەڵ چەندین چالاکی ترو بڕیاری نوێ، شایانی باسە کۆبونەوەکە زیاتر لەکاتژمێرو نیوێکی خایاندوو، پاشان کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرا.