لقی ڕاپەڕینی ژیار یەکەم دیداری  پڕۆژەی ھزر بۆ خوێندنەوە و ڕانانی کتێبی ئەنجامدا.

ڕۆژی شەممە(9-3-2024) بەشی زانستی لقی ڕاپەڕینی ژیار یەکەم دیداری پڕۆژەی (ھزر بۆ خوێندنەوە و ڕانانی کتێب ) ئەنجامدا،
پڕۆژەکە لەلایەن بەشی زانستیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و  یەکەم دیداری پڕۆژەکە بۆ کتێبی ( جولەکە عەقیدە و شەریعەت و مێژوویان ) لە نوسینی( م.دانا عوسمان ) بوو،
دیدارەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ڕاپەڕین (م.عبداللە زەنگڵ ) و بەرپرسی بەشی زانستی (د.حسێن محمد ) وە بەشێک لە خوێنەران ئەنجامدرا کە تیایدا بەشداربووان باسیان لە گرنگی پڕۆژەکە و ناوەڕۆکی کتێبەکە کرد.