لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سمینارێكی بۆ بەڕێز :د.بەختیار تاڵەبانی سازكرد
ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/3/8 بەشی گەنجان لە لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سمینارێكی بۆ بەڕێز :د.بەختیار تاڵەبانی سازكرد لەژێر ناونیشانی "سەركەوتنی گەنجان و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز"
ئامانج لە سمینارەكە پێدانی ڕێنمایی بوو بە قوتابیان بۆ ئەوەی هەوڵ و كۆشش بكەن لە خوێندن و نمرەی بەرزبەدەست بهێنن و لەژیانیان ببنە كەسێكی سەركەوتوو.
لە سمینارەكە رێژەیەكی بەرچاو لە قوتابیان ئامادەبوون و سوپاسی لقی سۆرانی ژیار و د.بەختیاریان كرد كەبەم سمینارە هەڵسابوون ، كە بووە مایەی سود بۆیان.