لقی ڕاپەڕینی ژیار ئاهەنگی دەرچوانی ئەکادیمیای زانستە شەرعیەکانی ئەنجامدا.

ڕۆژی دوو شەممە 4-3-2024 بەشی زانستی لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بەئەنجامدانی ئاهەنگێکی شایستە بۆ دەرچووانی ئەکادیمیای زانستە شەرعیەکان کەژمارەیان (40 فێرخواز)بوو، سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن (م. ٲحمد قەمتەرانی)، دواتر هەریەک لە بەرپرسی لق (م.عبداللە حمد) وە بەرپرسی بەشی زانستی (د.حسێن محمد ) وتەی خۆیان پێشکەشکرد، پاشان چەند وتە و ئامۆژگاریەک پێشکەشکرا لەلایەن هەر یەک لەبەڕێزان (د.شێرزاد عبدالوهاب )  جێگری سەرۆکی ڕێکخراو ، وە (د.خالید گەردی ) بەرپرسی بەشی زانستی ژیار، لەکۆتایی ئاهەنگەکەدا خەڵات و بڕوانامە پێشکەش بە فێرخوازانکرا.