لقی ڕاپەڕینی ژیار بەردەوامی زنجیرەسیمینارەکانی (پێشەنگ بوون)

شەوی یەکشەممە 4-3-2024 لەدرێژەی زنجیرەسیمینارەکانی (پێشەنگ بوون)دا کە لەلقی ڕاپەڕینی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەدەچێت و پڕۆژەیەکی بەردەوامی بەشی گەنجانە، هەرجارەو سیمینارێک سازدەکات بۆ کەسانی پسپۆڕو شارەزا لەبوارە جیاجیاکاندا.

شایەنی باسە سیمیناری ئەم جارە لەلایەن بەڕێز: (م. سەڵاحەددین ئەحمەد)  لەژێر ناونیشانی (لەڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی) پێشکەشکرا.