لقی سۆرانی ژیار خولی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2024/2/27 بەشی ئافرەتان لە لقی سۆرانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی هێنا بە خولی فریاگوزاری سەرەتایی.
خولەکە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە بەڕێوەچوو و بەشێوەیەکی کرداری باس لە سەرەکیترین بابەتەکانی پەیوەست بەفریاگوزاری سەرەتایی کرا.
خولەکە تایبەت بوو بەئافرەتان و لەلایەن ی .پزیشکی خاوەن ئەزموون بەڕێز: عەدنان مەلا عەلی بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی خولەکەش سوپاس و پێزانین ئاراستەی پێشکەشکاری خول کرا و هاوکات بروانامەی بەشداریکردن درایە بەشداربوون.
لای خۆشیانەوە بەشداربووان سوپاسی لقی سۆرانی ژیاریان کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە خولانە.