دەستەی خەباتی ژیار ئاهەنگی دەرچوون بۆ بەشداربووانی خولی (خود پێگەیاندن) ڕێکدەخات..
دەستەی خەباتی ژیار ئاهەنگی دەرچوون بۆ بەشداربووانی خولی (خود پێگەیاندن) ڕێکدەخات..
ڕۆژى یەکشەممە 26-11-2023 بەشی گەنجانی دەستەی خەباتی ژیار دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە ئاهەنگێکی شایستەدا کۆتایی بە خولی (خود پێگەیاندن) هێنا، بە ئامادەبوونی بەرپرسی دەستە و کارگێڕان و مامۆستای خول بڕوانامەی دەرچوون بەخشرا بە بەشداربووانی خولەکە.
خولی (خود پێگەیاندن) ماوەی سێ مانگی خایاند و بە سەرپەرشتی (م.هۆگر قاسم) بەڕێوەچوو، خولەکە لە حەوت کتێب پێکهاتبوو ئەوانیش:
1- لە باخچەی قورئان
2- ئــیــمان
3- فەرموودە
4- فیقهی شەریعەت
5- سیرەی سەروەرمان ﷺ
6- ئادابی کۆڕی زانست و فێرخواز
7- تەزکــیــە.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خەباتی ژیار.